ئەمرۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانی قاغزمانی قەرسی باکوری کوردستان دانا، بەوەش دەیەم شارەوانی كە لەلایەن پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلانەوە (دەم پارتی) سەرۆكایەتی دەكرێت، لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستی بەسەرداگیرا.
دوای ئەوەی دادگای توركیا لە (٢٠) شوباتدا بە تۆمەتی "ئەندامبون لە رێكخراوی تیرۆرستی" سزای شەش ساڵ و سێ مانگ سزای بەسەر محەمەد ئاڵکان، هاوسەرۆکی شارەوانی قاغزمانی قەرس_دا سەپاند، پۆلیس گەمارۆی باڵەخانەی شارەوانییەکەی دا
وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بە فەرمانەكەی دادگا كردووەو راگەیاندوە، لە جێی محەمەد ئاڵکان، ئۆکان داشتان، قائیمقامی ناوچەکە کراوە بە سەرۆک شارەوانی.