هەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەم بوەوە

بە وتەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە هەزار مێگاوات لە کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێم تیایدا دەڵێت، "بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر دووی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ٢٥٠ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە ١٠٠٠ مێگاوات كارەبا کەم بووەوە.

باسی لەوەشکردووە: تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتە كە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.




PM:12:02:24/02/2025