ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی دەکات کە بۆ لە مەودوا لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا، چیتر پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی، کاریان پێ ناکرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تەنیا کار بە "کارتی نیشتیمانی"دەکرێت.
هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە "صورە قیدی ئەلکترۆنی دەکرێت" هیوادارین هاوڵاتیان پێوەی پابەند بن، چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتیمان.