دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیر کرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی پێنچ تۆمەتباری مادە هۆشبەرەکانی راگەیاند و دەستیش بەسەر ٤ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەناو قەزای پێنجوێن لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەو پێنج تۆمەتبارە روویدا و لەئەنجامدا، بازرگانێک بە برینداری دەستگیرکرا و چوار بارزگانی دیکە گیران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵدا گیراوە و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە.




PM:12:55:24/02/2025