كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن و شەختە دروست دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی پاشان لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت لەگەل دروستبوونى شەختە لە زۆربەی ناوچەکاندا، هاوکات پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا، پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٤ - ٦)کم دەبێت، پاشان زیاد دەبێت بۆ (٧ - ٩)کم. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٧

سلێمانی: ٤

دهۆک: ٤

زاخۆ: ٤

هەڵەبجە: ٣

کەرکوک: ٧

حاجی ئۆمەران: ٧

سۆران: ١

گەرمیان: ١٠



PM:01:37:24/02/2025