هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایدەگەیەنێت" شاندی ئیمرالی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبێتەوە".
گوڵستان کلچ کۆچیگیت هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی پارتەکەمان سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکەن و بۆ جاری سێیەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یان سبەی شاندەکە سەردانی وەزارەتی داد دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە.
گوڵستان کلیچ لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە کە ئامانجی سەردانەکە گەیاندنی پەیام و پێشنیار و ئەنجامی سەردانەکەی شاندەکەیە بۆ باشووری کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان وادەی مێژوویی بۆ پەیامی ڕێبەر بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری دەکات، لە چوارچێوەی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ پرسی کورد، هاوکات ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان گەلی کورد و تورکیا و گەلانی ناوچەکە.
گوڵستان کلیچ ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕاگەیاندنی پەیامی مێژووی عەبدوڵا ئۆجالان، بارگرانی لەسەر پەرلەمان ماوەتەوە و دەبێت بەرپرسیارێتی مێژووی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، بە ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی یاسایی و دەستوور.