حەوت کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا و یەکێکیان ژنە

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا حەوت کورد کە یەکێکیان ژنە دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەستهێناوە. 
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، جانسو ئۆزدەمیر ژنە کاندیدی کورد لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە دەرچووە.

هەر بەپێی ئەنجامەکان هەریەک لە (فیرات کۆچاک، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس، گوکای ئاکبولووت) کاندیدانی پارتی چەپ دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

هەروەها قاسم تاهیر کاندیدی هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و سەردار یوکسەل کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات، بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە دەرچوون و دەنگی پێویستییان بەدەستهێناوە. 
 
دوێنێ ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس لە ١٦ ویلایەتی وڵاتەکەوە مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەها ٤١ پارتی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی ٧٣٦ کورسی پەرلەمان رکابەری دەکەن.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، هاوپەیمانێتی یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی کۆمەڵایەتی کریستیانەکان ٢٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 



PM:03:22:24/02/2025