دژی زیادکردنی دەوامیان کارمەندانی سیانەی کارەبای سلێمانی گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانبەرانی سیانە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دژی زیادکردنی کاتی کارکردنیان گردبوونەوە. 

ئەمڕۆ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کارماندانی (سیانە) گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عوسمان تەها کە یەکێک بوو لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکان ڕایگەیاند" بڕیارەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی کارکردن دەبێت، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی دواکەوتنی مووچە و پێنەدانی دەرماڵە و پاداشت بۆ زیاتر لە ١١ ساڵ". 

هەروەها داواشی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن.

عوسمان تەها ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی کارکردنیان ئێستا کە لەسەر بنەمای پێنج گروب لە پێنج ڕۆژدا ٢٤ کاتژمێر لە کاردا بوون، ئەمەش لە مانگێکدا دەکاتە ١٤٤ کاتژمێر کە هیچ فەرمانبەرێک ئامادە نییە ئەوەندە کار بکات. 




PM:05:03:24/02/2025