کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو بۆ کاتەکانی بەرەبەیان ساردترین ماوەی کاریگەری ئەو شەپۆلە دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" لە ئەنجامی گەیشتنی ناوەندی بارستە ھەوا ساردەکەی جەمسەری باکور ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ناوچەکان پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی وە ئەمشەو بۆ کاتەکانی بەرەبەیان ساردترین ماوەی کاریگەری ئەو شەپۆلە دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا و باکوری کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستان وە ناوچەکانی باکوری سعودیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساردین لوتکەی چیا لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لوتکەی چیای ھەڵگوردە ٢٧ پلە ژێر سفر دەبێت، هەروەها لوتکەی چیای پیرەمەگرون ١٦ پلە ژێر سفر، چیای ئەزمەر ١١ پلە ژێر سفر، چیای کوڕە کاژاو ١٤ پلە ژێر سفر دەبێت.
ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، سبەی پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە لە دوو سبەی چوارشەممەوە پلەی گەرمی کاتەکانی رۆژ بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت تا کۆتای ھەفتە بەرێژەی ٣ تا ٦ پلە، بەڵام لە شەواندا تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پلەی گەرمی گۆرانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت و بەستن و دروستبوونی شەختە بەردەوامی دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمشەو و کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی سێشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
سلێمانی ٧ پلە ژێر سفر
ھەولێر ٤ پلە ژێر سفر
دھۆک ٤ پلە ژێر سفر
کەرکوک ٢ پلە ژێر سفر
ھەڵەبجە ٣ پلە ژێر سفر
سۆران ٦ پلە ژێر سفر
پێنجوێن ١٣ پلە ژێر سفر
حاجی ئۆمەران ١٧ پلە ژێر سفر
زاخۆ ٥ پلە ژێر سفر
رانیە ٥ پلە ژێر سفر
کەلار ٢ پلە ژێر سفر