بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی بەشە خۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ دەکات کە پێکدێت لە هەشت ماددە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بریكارەكانی خۆراك ئاگاداردەكاتەوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك بە مەبەستی وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنكەكانی ناوشار كە ئاگادار كراونەتەوە، بریتین لە (٢٠١ تا ٢١٢)، بنكەكانی دەوروبەریش لە (٢١٣ تا ٢٢١)، هەروەها بنكەكانی ناوچە دوورەكان شەقڵاوە و هیران و هەریر و باسرمەش بریتین لە (٢٢٢ و ٢٢٣).
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، وەجبەی یەكەمی بەشە خۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ، پێكهاتووە لە هەشت ماددە كە بریتین لە زەیت یەك لیتر بۆ هەر كەسێك، شەكر یەك كیلۆگرام بۆ هەر كەسێك، برنج سێ كیلۆگرام بۆ هەر كەسێك، نیسك ٢٥٠ گرام، لەتکەنۆک ٢٥٠ گرام، نۆك، ٢٥٠ گرام، فاسۆلیا ٢٥٠ گرام، دۆشاوی تەماتە ٤٠٠ گرام بۆ هەر كەسێك.