ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ژیانی مامۆستایان له خێمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت له مه‌ترسیدایه و داواش ده‌كات، بچن به‌هانای مامۆستایانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی لهپهیامێكدا ده‌ڵێت: "پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند راده‌گه‌یه‌نین كه له ئێستادا خێمه‌یان هه‌ڵداوه و بونه‌ته هۆی په‌كخستنی شاده‌ماری ئابووری تاڵانچییان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی تاڵانچییه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌بڕێت".
له په‌یامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه كه "پاراستنی گیانیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی داواشی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی عه‌ربه‌ت، شاره‌زور، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌كات، گیانی مامۆستایان بپارێزن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمسەو هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر خێمەی مامۆستایانی نارازی لە نزیکی عەربەت بەو هۆیەشەوە مامۆستایەک بریندار بوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکیش دەستگیرکران.