لەگەڵ پەلاماری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خێمەی مامۆستایانی مانگرتوو لە نزیک عەربەت و دروستبوونی بارگرژی، سێ مامۆستای نارازی بێسەروشوێنن.
سەرچاوەیەک لە مامۆستایانی نارازی بە ماڵپەری سپی راگەیاند” لەو کاتەوەی هێزە ئەمنییەکان پەلاماری خێمەی مانگرتوانیان داوە و ئازاری رۆژنامەنووس و مامۆستایانیان داوە سێ مامۆستا بێسەروشوێنن.
ئەو سەرچاوەیە وتی” مامۆستاکان هەر یەک لە دوکتۆر ئەحمەد ئەمین کە مامۆستای زانکۆیە و هەروەها هەر دوو مامۆستا ئیسحاق ئاخجەلەری و عادل حەسەن بێسەروشوێنن”.
ئەو سەرچاوەیە لە مامۆستایانی نارازی هێزە ئەمنییەکانی سڵێمانی و یەکێتی بە بەرپرس زانی لە بەرانبەر چارەنووسی ئەو سێ مامۆستا نادیارە”.