لیژنەى باڵاى فەتواى هەرێم بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیەى بۆ مانگى رەمەزانى ئەمساڵی دیاریکرد کە سەرفیترە بۆ هەر کەسێک بە لانیکەم سێ هەزار دینارە.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان، شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی ١٨ی ئەم مانگەئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبوونەتەوە".
ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوای هەلسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕ و زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:-
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (٣٠٠٠) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (٣٠٠٠) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دینار، واته هه‌ر كه‌سێك (٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دیناری عێڕاقی) هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك ٢٥ هه‌زار دیناری عێڕاقی به زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تان.
بەپێی رۆژمێری فەلەکییە سونەکان رۆژی ١ی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ی ئازار دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بەڵام نوسینگه‌ی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق رۆژی یەکشەممە ٢ی ئازاری کردە یەکەم رۆژی رەمەزان.