ژنێکی زیندانیکراوی سیاسی كورد و خهڵكی پیرانشاری رۆژههڵاتی كوردستان، لهگهڵ منداڵه بچووكهكهی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له بەندیخانەی ورمێ بۆ ماوهیهكی كاتی و به دانانی بارمته، مۆڵهتی سهردانكردنی خێزانهكهی پێ درابوو، بۆ ههمیشه ئێرانیان بهجێهێشت.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سۆعدا خەدیرزادە، بەنکراوی سیاسی کورد و خەڵکی پیرانشار دوای ئهوهی مۆڵهتی سهردانكردنی خێزانهكهی پێدرا، ئێرانی بۆ ههمیشه جێهێشت.
ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار دوای ٤٠ مانگ لە دەستگیرکردنی بە دانانی بارمتەی دوو میلیار و پێنسەد تمەن لەگەڵ منداڵەکەی کە تەمەنی ٢ ساڵ و ٨ مانگە بە ناوی ئاڵا ئیسماعیلی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ئازادی پێدرابوو.
هەنگاو دەشڵێت" سۆعدا خەدیرزادە دۆخێکی زۆر سەختی لە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی تێپەڕ کردبوو، ناوبراو ساڵی ٢٠٢٢ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ منداڵی بوو و بەبێ تەواوبوونی ماوەی دەرمانییەکەی و دوای یەک ڕۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گەڕێندرایەوە.
ناوبراو لە لایەن دادگای تاوانەکانی یەکی مەهاباد، بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران و ئەندامییەتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.