بەهۆی سووتانی خێمەیەکی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری دهۆک پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوبات بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنوری دهۆک خێمەیەکی ئاوارەکانی شنگال سووتا.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سووتانی خێمەکەوە پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن سووتان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.