بە هۆی سەرما و سۆڵە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دوو ڕۆژ کرا بە پشوو

بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرما و کورتهێنانی غاز و کارەبا  لە ٢٥ پارێزگای ئێران بە پارێزگاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە دو ڕۆژە پشوی فەرمیە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران لە ٢٥ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان دو ڕۆژە پشوی فەرمیە، بەرپرسانی حکومەتیش دەڵێن"بە هۆی سەرماو سۆڵەوە پشو ڕاگەیەنراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی تۆمارەکانی ناوەندی کەشناسیی ئێران، جگە لە چەند شارێک، لە زۆربەی ئەو پارێزگایانەی پشوی تێدا ڕاگەیاندراوە، پلەی گەرما نەگەیشتوەتە ژێر سفری سیلیزی، بەشێک لە میدیکانی ئێرانیش هۆکاری ڕاگەیاندنی پشو بۆ کێشەی کەمیی وزەی کارەبا و ‌غاز دەگەڕێننەوە.

چەند ساڵێکە ئێران لە وەرزی زستاندا توشی قەیرانی غاز دەبێت و هاوکات لەم ساڵانەدا قەیرانی کارەباشی بەدوادا هاتوە، هەر بۆیە حکومەت وەک ڕێکارێک بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەم کورتهێنانە ناوبەناو پشو ڕادەگەیەنێت، ئەوەش نارەزایەتی توندی هاوڵاتیان بە تایبەت کاسبکارانی لێکەوتوەتەوە.







PM:02:16:25/02/2025