وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه "له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری دارایی و ئابووری، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی وردبینی و ژمێریاری له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و گه‌یشتنی لیسته‌كانیان بۆ گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی چوارشه‌ممه (٢٦ی شوبات) مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌پێی به‌رواری ده‌ست به‌كاربوونیان دابه‌ش ده‌كرێت كه ته‌مویله‌كه‌یان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ خه‌رج ده‌كرێت".