بهرهی گهل رایگهیاند كه ئیدانهی ههڵكوتانهسهر خێمهی مامۆستایان و چالاكوانان دهكات و دهشڵێت: "دهسهڵاتدارانی ئهم زۆنهش، بهرپرسی بهتاڵانبردنی سهروهتی نهوتی و نانهوتی ئهم ههرێمهن".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوبات بەرەی گەل راگەیەنراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی شەی رابردووی عەربەت کە تێیدا هێزێکی زۆری ئاسایش هێرشی کردە سەر خێمەی مامۆستایان و ئازاری پێگەیاندن بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکەی بەرەی گەل هاتووە" لەکاتێکدا کە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دژواری دۆخی ژیان و دواکەوتنی موچەکانیان، پەنا دەبەنەبەر مانگرتن و خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕێگریکردن لە بەتاڵانبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یٔێمە چاوەڕێ بووین کە دەسەڵات پێشوازی لەم هەنگاوە بکردایە، بەڵام دەرکەوت کە دەسەڵاتدارانی یٔەم زۆنەش خۆیان بەرپرسی بەتاڵانبردنی سەروەتی نەوتی و نانەوتی یٔەم هەرێمەن".
دەشڵێن"هەربۆیە بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە و دوور لەسیمای دیموکراسی هەڵیانکوتایە سەر خێمەی مامۆستایان و چالاکوانان، بەداخەوە ژمارەیەک مامۆستا و رۆژنامەنووسیان دووچاری لێدان و دەستگیرکردن کردەوە".
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشیاندا هاتووە" یٔێمە لەبەرەی گەل، یٔیدانەی یٔەم جۆرە رەفتارانە دژ بەمامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانان دەکەین، هاوکات پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین کە یٔامانجیان خزمەتکردنە بەتێکڕای چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان".