پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوا ڕەخنە لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا دەگرن

٣٥ پارت و لایەنی سیاسیی کوردیی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ڕەخنەیان لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا گرت و دەڵێن" دیالۆگەکە، نوێنەرایەتیی گەلانی سوریا ناکات و دەبو هەموان بەشداربن".

کۆنگرەی دیالۆگیی سوریی لە دیمەشق دەستی پێکرد و ٣٥ لایەنی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ڕایانگەیاند:"کۆنگرەی ڕاستەقینە، دەبێت هەمو پێکهاتەکان تیایدا بەشداربن و دیالۆگ بەبێ بەشداریی هەموان، نیشتمانیی نابێت".

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو دیالۆگانەی تاکەکان، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تیادا دەکەن، گوزارشت لە خواستی پێکهاتەکانی سوریا ناکات و دەرئەنجامەکانیان هەرچییەک بێت، مانا و بەهایان نییە و نابنە ڕێگەچارە و چارەسەر بۆ قەیرانەکانی وڵات.

ئەمڕۆ کۆنگرەی دیالۆگیی  نیشتمانی سوریی لە دیمەشق دەستی پێکرد و کوردیش وەک پیکهاتەیەکی سەرەکیی لە دیالۆگەکەدا، بەشداریی پێ نەکراوە ئەوەش ناڕەزایی لایەنە جیاوازەکانی کوردی بەدوادا هاتوە و کۆنگرەکە بە کۆنگرەی تەواوی گەلانی سوریا نازانن...




PM:06:02:25/02/2025