دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، سیستمی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن و ٥ خاڵ بۆ سیستمە نوێیەكە ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیستمی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن.

لە پێناو زیاتر وشیاری و وریایی شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شۆفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەی خوارەوە:
یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پرۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بریارەیە دەبێت.

دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچوویتە پرۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆلەتی جۆری (B) ئوتومبیلێك لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبیل و سەرنشین و بارەكەی) لە (٣.٥) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك اپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكالیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (٣.٥) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكالی خێرایی لە (٤٠)كم زیاتر نەبێت.

چوارەم: وانەکانی تیۆری و (٢١) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن رۆژانە (٣) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.

پێنجەم: وانەکانی پراکتیکی (١٢) کاتژمێر بە کرداری لەگەل راهێنەر شوفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مولەتی شوفێری تاقی کردنەکانی ترایی ئەنجام دەدەن.



PM:07:30:25/02/2025