"له‌ناو که‌مپی په‌نابه‌راندا کاری له‌شفرۆشی ده‌کرێت"
به‌رپرسی ئۆفیسی رێکخراوی ژنانی سەر بە رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لە هه‌رێمی کوردستان ئاشكرایدەكات لەناو كەمپی پەنابەراندا كاری لەشفرۆشی دەكرێت.
به‌رپرسیاری ئۆفیسی رێکخراوی ژنانی گرێدراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌رێمی کوردستان، دالیا زه‌ند له‌سه‌ر ره‌وشی ژنانی په‌نابه‌ر بە رۆژنیوزی رایگه‌یاند ئه‌و روداوانه‌ی که له که‌مپی په‌نابه‌ران روده‌ده‌ن زانیاری هه‌یه که هه‌ندێک که‌س له‌ناو که‌مپه‌کان له‌سه‌ر ناوی په‌نابه‌ر کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن.
دالیا زه‌ند رایده‌گه‌یه‌نێ که له‌ناو که‌مپه‌کان ئه‌ندامی ئه‌ندامیان هه‌یه و ده‌ڵێ: زانیاریمان له‌سه‌ر که‌مپه‌کان هه‌یه، به‌تایبه ئه‌وه‌ی که له‌شفرۆشی له‌ناو که‌مپه‌کاندا ئه‌نجامده‌درێ. بێگومان ئه‌وه له شاره‌کانیشدا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌ران به‌یه‌که‌وه‌ن ئه‌و شتانه زۆرتر روده‌ده‌ن، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه بوه‌ستین و ده‌بێ ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
هه‌روه‌ها زه‌ند رایگه‌یاند: له‌ناو که‌مپی په‌نابه‌ره‌کاندا هه‌ندێک که‌س هه‌ن که به‌ناوی په‌نابه‌ره‌وه کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین. دالیا زه‌ند ئاشکراشی ده‌کات له‌ئێستادا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی راپرسییه‌که کاتێک ئه‌و راپرسییه ئاماده بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شرۆڤه‌ی ده‌که‌ین و به پێداویستی په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندیدار ده‌بین.
PM:10:32:22/11/2014