وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی رەمەزان كۆدەبێتەوە و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕایگەیاند" لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەولێر و لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی شوبات ( ٢٩ی شەعبان) كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.
ڕاشیگەیاند" ئەگەر ئێوارەی هەینی مانگ بینرا ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان و ئەگەر مانگ نەبینرا ڕۆژی یەك شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ".
جەختیشی كردەوە، لە هەرێمی كوردستان پشت بە هیچ پێشبینی و زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت بۆ دیاری كردنی مانگی ڕەمەزان و جەژن، بەڵكو تەنها پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەسترێت، كە بینینی مانگە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینی شارەزایانی گەردوونی و ناوەندە فەلەكییەكان، ڕۆژی شەممە ١ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ.