لەبارەی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی باڵای کورد لە ناو سوپاى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕوونكردنه‌وه دەدات و دەڵێت" لە ئێستادا ئازادكراوه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە" عه‌قید ڕێبەر مزوری فەرماندەی فەوج لە سنوری سەرگەران گەڕاوه‌ته‌وه ناو کەسوکاری و پۆستێکی بەرزتری پێبەخشراوه".
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، عه‌قید ڕێبه‌ر پێشتر فه‌رمانده‌ى فه‌وج بوو، به‌ڵام ئێستا پله‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ موقەدەمی لیوا.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاندووە" لەگەڵ خۆی قسەمکرد تەنانەت لە ناوچەکەش بمێنێت، بەڵام خۆی داوای‌کرد لەو پۆستە نوێیەی دەستبەکاربێت".
بەپێی هەواڵی میدیاکان، پێشتر ئەو ئەفسەرە کوردە بەهۆی هاوکاریکردن و لایەنگریکردنی لە جوتیارانی کورد، دەستگیرکرابوو.