یەکگرتوو: ڕەوا نیە ١٠٠دان ملیار دینار لە هەرێم بەهەدەر دەدرێت بۆ گیرفانی دوو کۆمپانیای حزبی

فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرن و دەڵێن" ڕەوا نیە سەدان ملیار دینار لە هەرێم بەهەدەر دەدرێت بۆ گیرفانی دوو کۆمپانیای حزبی".

د. موسەنا ئەمین و دارا سێکانیانی، ئەندامانی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕایانگەیاند" دەسەڵاتدارانی هەرێم بەردەوام کێشەیان بۆ مووچەخۆران دروست کردووە و ئاستەنگ و لەمپەڕ لەبەردەم ڕێکكەوتنەکانی هەولێر و بەغدا دروست دەکەن".

ئاماژەیان بەوەشکرد، زیاتر لە ساڵێک بەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تێپەڕبووە، کەچی بەرپرسانی هەرێم نەیانویستووە پابەند بن و یاری بە قوت و بژێوی خەڵکەوە دەکەن.

جەختیشیان كردەوە، هیچ ڕەوا نیە سەدان ملیار دینار لە هەرێم بەهەدەر دەدرێت بۆ گیرفانی دوو کۆمپانیای حزبی، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ٥٢ ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرێت، کە تاک بە تاکی هەرێمی کوردستان دەزانن کە هیچ ڕاستیەک لەو بارەوە نیە و داهاتەکان دەدزرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ٢٦ی مانگی شوباتە لیستی مووچەی مانگی ٢ ڕەوانەی بەغدا كرا و بەوەش تا وردبینی تەواو دەبێت و پارەی مووچە دەگاتە هەرێم و لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و دەچێتە ناو مانگی ٣ و ڕەمەزانەوە.

بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/x_R2NboN9y/





PM:04:43:26/02/2025