سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداری لە کۆڕبەندی هەولێر ٢٠٢٥دا، باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کێشەکانی بەغدا و هەرێمی کرد و راشیگەیاند" پێویستە پارتی و یەکێتی لەئاست ئەو چاوەڕوانییەی هاونیشتمانییاندا بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە جێی هیوا و متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت بە هەموو پێکهاتەکانەوە، ".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریی لە کۆڕبەندی هەولێر ٢٠٢٥دا، لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند" پێویستە پارتی و یەکێتی لەئاست ئەو چاوەڕوانییەی هاونیشتمانییاندا بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە جێی هیوا و متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت بە هەموو پێکهاتەکانەوە، هەروەها شایەنی ئەو چاوەڕوانییە بێت کە تاوەکو ئێستا پێکنەهێنراوە".
نێچیرڤان بارزانی ئاشکراشیکرد کە پارتی و یەکێتی پێشتر هەوڵیاندا بەجیا لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە حکومەت پێکبهێنن، بەڵام پێکنەهێنرا، هەربۆیە کابینەی نوێی حکومەت لەنێوان پارتی و یەکێتیدا پێکدەهێنرێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق، وتی" عێراق بەناو سیستمێکی فیدراڵیی هەیە، بەڵام جێبەجێکردن و مامەڵەکردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا تەواو پێچەوانەیە و زۆر مەرکەزییە".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند" عێراق وایدادەنێت هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەرێمێک مامەڵەدەکات و هەولێریش وایدادەنێت، مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هیچ سیستمێکی فیدراڵدا بوونی نییە".