مەزڵوم عەبدی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە رۆژئاوای کوردستان سازدەکا و ڕۆژنامەنووسانی ئەمەریکا لە (ناشناڵ پرێس کڵەپ) کۆدەبنەوە و لە رێگای ئۆنلاین بەشداری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی مەزڵوم عەبدی دەکەن.
سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) لە واشنتۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات ئاشكرای كرد، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی ڕێكده‌خات، نوێنەری مەسەدە ڕاشیگه‌یاند:"كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له یانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی نیشتمانیی ئه‌مریكا رێكده‌خرێت."
کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ژمارەیەک میدیای باشور هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ژەنەڕال مەزڵوم عەبدی چۆتە واشنتۆن و لەوەێ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ساز دەکرێت.