نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری
دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێرانیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی كاره‌كانى
سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا، لەگەڵ سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران،
كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندیيەکانی هه‌رێمى
كوردستان و ئێران و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له بواره جياكاندا
تاوتوێ کرد، هەروەها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى
ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی
و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بە جۆرێک کە خزمەت بە
بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەر دوو لا بکات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیی
پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری
لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى
ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.