دەستەی ئاماری هەرێم ئەنجامی رووپێوییەکی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە و ساڵی رابردوو کۆتایی هاتووە، بە گوێرەی ئەنجامەکان، ٨.٦٪ی هەژارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن، لە نێویاندا دهۆک هەژارترین و بێ کارترین پارێزگای کوردستانە، هەولێریش خۆشگوزەرانترین پارێزگایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند" ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی بانكی ده‌ولی رووپێوییەکی ئەنجامدا کە لە ۱٥ـ ۷ـ ۲‌۰۲۳ دەستیپێکرد و لە ۱٥ـ ۷ــ ۲۰۲٤ کۆتایی پێهات، خولی یه‌كه‌می ئه‌م رووپێوییه IHSES-I له ساڵی ۲۰۰۷ ئه‌نجامدرا و خولی دووه‌می IHSES-II له ساڵی ۲۰۱۲ ئه‌نجامدرا ".
باس لەوەش کراوە، ئه‌م رووپێوییه به یه‌كێك له پرۆژه ئامارییه گرنگه‌كان داده‌نرێت، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی رووپێوییه‌كه زانینی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و چه‌ندین بواری جۆراو جۆر له‌رێگای پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له ۲٥ به‌ش کە بابەتەکانی (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانی خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنی جه‌سته، كار‌و بێكاری، ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجی تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌ری و ....) له‌خۆوه ده‌گرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، "هێڵی هه‌ژاری هه‌ژماركراو ١٣٧,٠٠٠ دینارە بۆ هه‌ر تاكێك له مانگێكدا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان قەبارەی خێزان پێکهاتووە لە پێنج کەس، واتە ئەو خێزانانەی مانگانە ٦٨٥٠٠٠ دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێلی هەژاری".
ئەنجامەکە بەمجۆرە دەرکەوتووە"لە دهۆک رێژەی هەژاری١٤.٨% و بێ‌کاری ١٧.٤٧% بووە، سلێمانی هەژاری ٩.٧% و بێ‌کاری ١٦.١٣ % بووە و هەولێر هەژاری تێیدا ٩.٥% و بێ‌کاری ١٤.٧٩ % بووە.