هەسەدە: لەنزیک حەسەکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ١٢ کەسیان شەهید کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە" بەهۆی هێرشێکی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیای داگیرکارەوە، ١٢ کەسی سەربازی و مەدەنی شەهید بوون لە  بیابانی "روەیشد"، لە ناوچەی "ئەلشەدادی"، باشووری ئەلحەسەکە".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵوگورییەکان لە سوریا و رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردوام هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد بە تایبەت دوروبەری بەنداوی تشرین و هاوکات هێزی ئاسمانی تورکیا لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و توپخانەوە ناوچە کوردییەکان دەکاتە ئامانج.




AM:12:02:27/02/2025