بژمێرەکانی هەرێم داوای مووچەی مانگی ١٢ دەکەن

بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان داوای مووچەی مانگی ١٢ دەکەن و هەروەها داواکارن کە ئەو بژمێرانەی کە دەرچوی زانکۆن دابمەزرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ نوێنەری بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایانگەیاند" تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی پاریان وەرنەگرتووە".

نوێنەری بژمێرەکان وتیشی" گرێبەستێکی دوو مانگییان لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا هەبووە کە بۆ هەر مانگێک ٢٥٠ هەزار دیناریان پی بدرێت، بەڵام تەنها مووچەی مانگی ١١یان وەرگرتووە و مانگێکیان لا ماوە.

ڕوونیشیکردەوە، داواکارییەکی دیکەشیان هەیە کە ئەویش دامەزراندنی ئەو بژمێرانەیە کە دەرچووی زانکۆن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە".





AM:11:29:27/02/2025