گه‌رمیان.. کەسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گه‌رمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری ماندا دەکێشێت لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ گیانی لەدەستدا و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەش بریندار بوو". 

هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە، تیمی هاتوچۆ گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بریندارەکە کە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بووە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٩یه‌، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.



PM:01:38:27/02/2025