پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" له قه‌زای بنه‌سڵاوه ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا و لە ئێستادا خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" وای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له حاڵه‌تێكی كوشتن له قه‌زای بنه‌سڵاوه ئاگاداركراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت كه پیاوێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووە.
پۆلیسی هەولێر لە کۆتاییدا راشیگه‌یاندووە" تۆمه‌تباری بكوژ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كرد و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕوداوه كراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه".