ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ پارێزگای ههولێر ژمارهیهك بڕیاری به بۆنهی مانگی رهمهزانەوە بڵاوکردەوە و بەپێی بڕیارەکان كاتژمێرێك دهوامی فهرمانبهران کەمدەکرێتەوە.
بەپێی راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێر، ئەمڕۆ به سهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، له دیوانی پارێزگا، سهبارهت بههاتنی مانگی ڕهمهزان و نرخی كهلوپهل و كاڵا و پێداویستییهكانی هاوڵاتییان كۆبونهوهیهكی تایبهت ئهنجامدرا، له كۆبونهوهكهدا، دوای گفتوگۆكردن لهبارهی ڕهوشی بازاڕ و نرخ و جۆرهكانی خۆراك و پێداویستییهكانی هاوڵاتییان، پارێزگاری ههولێر، جهختی له توندكردنی چاودێریكردنی بازاڕ و نرخ و كهلوپهل و پێداویستییهكانی هاوڵاتییان له ههموو شوێنهكان كردهوه.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:
- لیژنەی قائیمقامیەتەکان، بازرگانى، شارەوانى، تەندروستى، و لایەنەکانى دیکەى پەیوەندیدار، بەردەوام بن لە چاودێریی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستیی هاووڵاتییان.
- نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت، مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، بقۆزێتەوە و یاریی بە بازاڕ بکات، هەروەها نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر هاووڵاتییان گران بکات.
- ڕێکارى یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێتەبەر، کە یارىی بەبازاڕ دەکەن و نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن.
- لە پێناو پاراستن و سەلامەتىی گیانى هاووڵاتیان و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێکوالێتی، هەڵمەتى لیژنەکان و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کۆگاکانى خۆراک، دەرمان، مۆڵ، مارکێت و شوێنەکانى ترى هاوشێوەیان لەناو شار و دەرەوەى شار بەردەوام بێت.
- لە بازگەکاندا چاودێرىی تووند بکرێت و ڕێگە نەدرێت خۆراک و کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو هاوردەى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.
- تیمەکانى شارەوانى لە ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێریى شوێنە گشتییەکان و پاککردنەوەى بەردەوامى نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەردەوام بن.
- ڕێکخستنى خشتەى مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەباى نیشتیمانى، دەبێت لە کاتى بەربانگ و پارشیواندا کارەبا بە هاووڵاتییان بدرێت.
- کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر و ڤێتەرنەرى بە هاوبەشى لەگەڵ لیژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەکو ساڵان ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر.
- ئامادەباشیی هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و گرتنەبەرى ڕێکارێکى پێویست لە شوێنە گشتییەکان، بە تایبەتى لە شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، لە پێناو پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شار و سەر و ماڵى هاووڵاتییان.
- کردنەوەى بازاڕى شەوانى ڕەمەزان لە سەنتەرى شار لەلایەن سەرۆکایەتىی شارەوانیى هەولێر، لەڕووى ڕێکخستن و ڕێکارەکانى بە باشى وبەبێ کەم و کوڕى بەڕێوە ببرێت.
- تەنها لە (١٠) شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی، تەنها پێش نوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوتیش بۆیان هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح بکەن، بەپێچەوانەوە هیچ كەسێكى تر بۆی نییە چالاكی بکات.
- لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.