پهیامهكهی ئەمڕۆی ئۆجهلان بەشێوەی ڤیدیۆی نابێت و بڕیارە لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکەی ئۆجەلان وێنەیەکی بڵاوبکرێتەوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی سێیەمین دیداری خۆی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، دوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە ئەندامانی شاندەکە ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان، سری سورەیا ئۆندەر، تولەی هاتیمئۆغڵو، تونجێر بێکر هان، جەنگیز چیچەک و فایک ئۆزگور ئێرۆل گەڕانەوە بۆ هۆتێلی ئێلیت ئەی وۆرلد لە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی لێدوانێک بۆ ڕای گشتی بدەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەم لێدوانە کاتژمێر (٥:٠٠) ئەنجام بدرێت، هاوکات لەگەڵ خوێندنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان وێنەیەکیشی بڵاودەکرێتەوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، دەرکەوت کە بانگهێشتنامە مێژووییەکە لە ڕێگەی نامەیەکەوە دەبێت، دەقی بانگهێشتنامە مێژووییەکەش لە لایەن ئەحمەد تورکەوە بە زمانی کوردی و لەلایەن پەروین بوڵدان بە تورکی دەخوێندرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر ٣٠٠ ڕۆژنامەنووس بەدواداچوون و ڕوماڵى گواستنەوە بۆ بانگەوازە مێژووییە دەکەن.