کاژمێر 5:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه له رژه‌هه‌ڵات‌و باکوره‌وه ده‌ستی به‌و هێرشه کرد که ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که خۆی بۆ ئاماده ده‌کات، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سووپای عێراق ئه‌وانیش له‌قۆڵی باشوری سه‌عدیه‌وه ده‌ستیان به‌هێرش کردووه بۆ سه‌ر بنه‌که‌کانی داعش.
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمیان به میدیاکانی یه‌کێتی راگه‌یاند که ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ناو جه‌له‌ولاو نزیک گه‌ره‌کی بورجه‌که بوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان شێرکۆ میروه‌یس به سپی میدیای راگه‌یاند به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆ کاژمێر 5:30 هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ده‌ستی به‌پێشره‌وی کرد به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی هه‌ردوو شارۆچه‌که‌که.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سووپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌و، ئه‌وانیش له‌باشووری سه‌عدیه‌وه ده‌ستیان به‌پێشره‌وه‌ی کردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا له‌هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه، له قۆڵی وادی عوسه‌ج و قۆڵی حه‌لوانه‌وه، پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته ناو شاره‌که‌و له‌نزیک وێستگه‌ی کاره‌باکه‌ن که نزیکه له عه‌له‌وه‌که‌ی جه‌له‌ولاوه.
له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که له‌نێو پێشمه‌رگه‌دا کوسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی یه‌کیتی مه‌لابه‌ختیار ده‌بینرێن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هیرشی پێشمه‌رگه‌دا بۆ رزگارکردنی ئه‌و دوو شارۆچکه‌یه فرۆکه جه‌نگییه‌کان چه‌ندجارێک بۆ ردوومانی بنکه‌و باره‌گاکانی داعشیان له‌ناو ئه‌و دووشاره‌دا کردووه.