سەرۆکی هەرێم رایگەیاند" بێگومان سه‌رده‌می خه‌باتی ئاشتی و مه‌ده‌نی و دیموكراسییه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی باشتر دێنه دی، نه‌ك به چه‌ك و توندوتیژی"، لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت" داواكارین په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵی په‌یامه‌كه بێت و جێبه‌جێی بكات".
نێچییرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، به گه‌رمی پێشوازی له په‌یامی به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواكارین په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵی په‌یامه‌كه بێت و جێبه‌جێی بكات، و هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌دیهاتنی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه. بێگومان سه‌رده‌می خه‌باتی ئاشتی و مه‌ده‌نی و دیموكراسییه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی باشتر دێنه دی، نه‌ك به چه‌ك و توندوتیژی.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت"ئێمه له هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واو له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین و هه‌رچی بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، ئاماده‌ین ڕۆڵی یارمه‌تیدان و هاریكاریی بگێڕین، هه‌روه‌ها به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی ده‌ڕوانین كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاته‌وه به بیر و بڕوا و ڕوانگه‌یه‌كی ڕوونه‌وه زه‌مینه‌سازی و كاریان بۆ ئاشتی كرد".
سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند"هیوادارین قۆناغی داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركیا، قۆناغی سه‌ركه‌وتنی ئاشتی و چاره‌سه‌ری بێت و ئارامی و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەم پارتی دەقی نامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە کە تێیدا ئۆجەلان داوای لە پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە كرد، كۆنگرەی گشتی ببەستن و بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بدات، هەروەها داواشی کرد پەکەکە گوێڕایەڵی بانگەوازەکەی بێت و بەرپرسیارێتییەکەشی لە ئەستۆ گرت.