ساڵح موسلیم: پەكەكە راستەوخۆ پابەندی دانانی چەك نابێت

ساڵح موسلیم ڕایگەیاند" دوای پەیامەكەی ئۆجەلان، ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا بكات، دەشڵێت" پێشبینی ناكەم پەكەكە ڕاستەوخۆ پابەندی دانانی چەك بێت".

دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە رایگەیاند، "دوای پەیامەكەی ئۆجەلان، ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا بكات لەپێناو هێنانەدی ئاشتی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشبینی ناكەم پەكەكە رااستەوخۆ پابەندی دانانی چەك بێت بەبێ دیراسەكردنی داواكارییەكەی ئۆجەلان".




PM:07:40:27/02/2025