مەزڵووم عەبدی: هەڵوێستمان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان ئەرێنییە

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان رایگەیاند: "هەڵوێستمان ئەرێنییە"، ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، بۆ ئێمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و تورکیا هیچ بیانوویەکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان".
 
مەزڵووم عەبدی وتیشی "رێبەری پەکەکە پەیامی بۆ ئێمەش ناردبوو و بۆچوونی خۆی تێدا روونکردبووەوە و ئێمەش بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانین".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" 
بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو، بۆ گەریلاکانی پەکەکە بوو. بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە نەبوو. هەروەک چۆن پەیامی بۆ باشووری کوردستان و هەموو شوێنێکی نارد، بۆ ئێمەشی نارد".
 
جەختیشی کردەوە لەوەی"پێموایە ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و بەرقەراربوونی ئاشتی کاریگەریی لەسەر ناوچەکەی ئێمەش هەیە".
 
 




PM:07:59:27/02/2025