سه‌ربازگه‌ی کوبرا که به‌یه‌کێک له‌سه‌ربازگه گه‌وره‌کانی عێراق داده‌نرێت و سه‌ر به سه‌عدیه‌یه‌و ده‌که‌وێته نێوان جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، هێزی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت کۆنترۆڵی بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی باڵا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که هێزی پێشمه‌رگه جگه له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، سه‌ربازگه‌ی کوبرا به‌شوێنیکی ستراتیژی ده‌زانێت، بۆیه ئێستا به‌شێک له هێرشه‌کانی چرکردۆته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته که‌ناره‌کانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه.
له‌سه‌ر گرنگی سه‌ربازگه‌که سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که سه‌ربازگه‌ی کوبار به بڕبڕه‌ی پشتی چه‌کدارانی داعش داده‌نرێت و شوێنی گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشه.