مەسعود بارزانی: بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین".

ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت".




PM:09:19:27/02/2025