بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت"گوندەکانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە و چەند ناوچەیەکیتر، کاتی پێدانی کارەبای نیشتمانییان دەگۆڕدرێت".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەکاتەوە، کە بەرنامەی کارەبای نیشتیمانییان لە مانگی رەمەزاندا گۆڕانکاریی بەسەردادێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو گوندانە بۆ مانگی رەمەزان، شەوان کاتژمێر ٣:٣٠ی بەرەبەیان تا ٥:٣٠ی بەیانی، کارەبای نیشتمانییان دەبێت، جگە لە بەرنامەی رۆژانە کە هەیانە".