نەتەوە یەکگرتووەکان: پەیامەکەی ئۆجەلان تروسکەیەکی هیوایە

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات و بە "ترووسکەی هیوا" وەسفیدەکات. 
 
ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "سکرتێری گشتی پێشوازی لەم بەرەوپێشچوونە گرنگە دەکات. ئەمە ترووسکەیەکی هیوایە کە دەبێتە هۆی چارەسەرێک بۆ ململانێیەکی لەمێژینە."





PM:10:47:27/02/2025