سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین".