چەند مانگێکە کار دەکریت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە شاری سلێمانی لە هۆڵی کۆمەڵی پێشمەرگە دێرینەکان ساز بکرێت، بەلام لە دوا ساتەکاندا نوێنەری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان(یەکێتی) رادەگەیەنێت کە هۆڵەکە کێشەی تەکنیکی هەیە و کۆبوونەوەکە بەریوەناچێت.
چەند مانگێکە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە ناوەندەکەی لە برۆکسێلە و لە شارەکانی هەرێم ئەندامی هەیەو هەموو حزبەکان بێ پارتی بەشدارن، سەرقاڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە بۆ سەرجەم لایەن و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە سلێمانی لەسەر دۆخی نوێی هەرێمی کوردستان و کوردستانی گەورە، وا بریار بوو ئەو کۆنگرەیە ئەمڕۆ هەینی لە هۆڵی پێشمەرگە دێرینەکان لە سلیمانی بۆ ماوەی ڕۆژێک بەڕێوەبچیت و هەموو ئامادەکارییەکی پێش وەختەش لەوبارەیەوە کراوە، بەلام لە دواین ساتەکاندا لە ڕێگەی عوسمان سپیدەری ئاگاداری لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە دەکەن کە کێشەی کارەبا لە هۆڵەکەدا هەیە و بەو هۆیەوە کۆنگرەکە بیڕێوەناچێرت.
هەر لەو پەیوەندییەدا عوسمان سپێدەری بە ماڵپەری سپی ڕاگەیاند" پێیان راگەیاندووین کە هۆڵەکە کێشەی کارەبای تییدایە و بۆیەش کۆنگرەکە بەڕێوەناچیت"، وتیشی" هۆکارەکە تەنها تەکنیکیە و سیاسی نییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند سەرچاوەیەک لە کۆنگرەیەی نەتەوەیی کورد بە ماڵپەری سپیان ڕاگەیاند" هۆکاری دواکەوتبنی کۆبوونەوەی راوێژکارییەکە ئەگەر زۆرە سیاسی بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆچ ئاڵان پەیامێکی ئاشتی ڕاگەیاند و سەرۆکی یەکێتی و پارتی پێشوازیان لێکرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کۆبونەوەیەکی راویژکاری بوو لەسەر هەلسەنگاندن و شرۆڤەی دوایین گۆرانکارییەکانی ئەو دۆخە نوییەی لە ئێستادا ناوچەکە و بەتایبەت چوارپارچەی کوردستانی گرتوەتەوە و بریار بوو بە بەشدار بوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی و سیاسەتوان و چالاکی سیاسی لە ناوخۆ و دەورەی ولاتەوە ئەو دۆخە نوییە تاوتوێی بکرێت.