وەزارەتی نەوتی عێراق: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، لە چەند کاژێری داهاتوودا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان رادەگەیێنن.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت سەردانی بەندەری خۆر زوبێر دەکات بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بەستنەوەی بۆڕی گاز و دڵنیایی دەدات کە عێراق لە کاژێرەکانی داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رادەگەیەنێت."
 
دەشڵێت"هەناردەکردنەکە لە رێگەی کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)وە و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەبێت". 
 
ئاماژە بەوەش دەکات کە "سەرەتا ١٨٥ هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و وردە وردە بەرز دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە توانای دیاریکراو لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا."




PM:12:12:28/02/2025