زیاتر لە ١٠٠ سزادراوی ئێرانی کە لە عێراق دەستبەسەربون لە رێگەی دەروازەی سنوریی میهرانەوە نێردرانەوە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ١٣٠ سزادراوی ئێرانی کە لە زیندانەکانی عێراق دەستبەسەرکرابون لە رێگەی دەروازەی سنوریی میهرانەوە گەرینرانەوە بۆ ئێران و رادەستی چاکسازییەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کراون.
عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری دادی ئێران بۆ مافی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند"ئەوە هەشتەم گروپی سزادراوانی ئێرانییە کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی بەغداد و تاران، گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران".
ئەگەرچی بەرپرسانی ئێران باسیان لە گەڕاندنەوەی زیندانیەکان لە هەڕێمەوە بۆ ئێران نەکرد، بەلام لە سەرەتای ئەم مانگە نزیکەی ٢٥ کەس لە بەندکراوانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی داوای گەڕاندنەوەیان بۆ ئێرانیان دەکرد، بۆ ئەو مەبەستە نزیکەی ١٠ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتبو، بەرپرسانی هەرێمیش ناوەکانیان ڕادەستی ئێران کردبو بۆ چارەسەر کێشەکانیان.