شاسوار عەبدوڵواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان کرد و وتی" ئاشتی ڕاستەقینە بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێزگرتنی یەکتر و دانپێدانانی مافەکان بنیات دەنرێت".
لە راگەیەنراوێکدا شاسوار عەبدوڵواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان رایگەیاند" پێشوازی لە پەیامی ئاشتی ئۆجەلان دەکەین سەبارەت بە دۆزی کورد لە تورکیا".
وتیشی" بانگەوازەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و هێنانەدی لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەژیان، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ڕاستەقینە. ئاشتی ڕاستەقینە بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێزگرتنی یەکتر و دانپێدانانی مافەکان بنیات دەنرێت. ئایندەیەک کە کورد و تورک بە هاوئاهەنگی پێکەوە بژین، نەک هەر دیموکراسی بەهێزتر دەکات بەڵکو زەمینە بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ناوچەکە خۆش دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا کاتی گفتوگۆ و ئاشتەوایی و پابەندبوونە بە داهاتوویەکی هاوبەش.