لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار شاخەوان بەهۆی هەرەسهێنانی رەنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ١٠:٣٠ لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی هەفتاشی بانە، لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر هەرەسی رنووی بەفرەوە.
ئەو میدیانە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو هەرەسهێنانی بەفرە سێ کەس بە برینداری لەژێر بەفرەکە دەرهێندران.
تیمە شاخەوانییەکە ١٠ شاخەوان بوون ٨ پیاو و دوو ژن لە گروپەکانی: زاگرۆس، پاژین، گروپێکی بۆکانی، سورکێوٚ.
تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانییان بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانەکە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلگرامی سپی جۆین بکە..