"سەعدیەو سەربازگەی کوبرا ئازاد کرا"

هێزی پێشمەرگە توانی بەتەواوی سەربازگەی کوبرا کە بەیەکێک لەسەربازگە گەورەکانی عێراق و داعش هەژمار دەکرێت کۆنترۆڵ بکات، هاوکات شارۆچکەی سەعدیەش ئازادکرا.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسپی میدیای راگەیاند "هێزی پێشمەرگە و سووپای عێراق توانیان بەتەواوی شارۆچکەی سەعدیە کۆنترۆڵ بکەن".

ئەو سەرچاوەی وتیشی" هێزی پێشمەرگە بەتەواوی سەربازگەی کوبرا کە بەیەکێک لەسەربازگە گەورەکانی عێراق و داعش هەژمار دەکرێت کۆنترۆڵ بکات".
 




PM:01:06:23/11/2014