کەنەکە: پرسی ئاشتی ببنە پەرلەمانی تورکیا


کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە بارەی پەیامەکەی سەرۆکی پەکەکەوە دەڵێت"   پرسی ئاشتی ببنە پەرلەمانی تورکیا".

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە راگەیاندراوێکدا لەسەرپەیامەکەی ئوچ ئالان دەڵێن" ئامانجی ئەم بانگەوازە ئاشتییە، ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە لە تورکیا و کوردستان، وە ڕێخۆشکردنە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و دیموکراتیزەکردنی تەواوی تورکیا، ئامانجی ئەوەیە لەڕێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە پرسی کورد چارەسەر بکات".

کەنەکە دەڵێت: "ئەم بانگەوازە بۆ چەندین لایەنە. بانگەوازی سەرەکی بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکە تاوەکو شەڕ بوەستێنن و ڕێگە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک بکەنەوە، هەلومەرجی ئازادی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێنن، پرسی کورد بهێننە پەرلەمان و بەشێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەری بکەن".

"بانگەوازە بۆ لایەنی کوردی تاوەکو بەپێی سیاسەتی دیموکراتیک سەرلەنوێ خۆیان ڕێکبخەنەوە و بە کردنەوەی ڕێگەی سیاسی، دەست لە چەک هەڵبگرن".( کەنەکە وا دەڵێت).

ئاماژە بەوەشکراوە کە بانگەوازێکە بۆ هێز و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ڕای گشتی جیهان، تاوەکو پرسی کورد چارەسەر نەبێت و ئاڵۆزتر بێت، ئاشتی و ئارامی هەرێمەکە تێکدەچێت، بۆیە دەبێت ڕاوەستە لەسەر ئەم پرسە بکەن و لایەنگری چارەسەری دیموکراتیک بکەن.




AM:12:06:01/03/2025